۱۳۹۰ شهریور ۱۷, پنجشنبه

نامەیەك لەگروپی"لێكۆڵەڕانی ئاشتی"بەجیهانیان:


"لێكۆڵەڕانی ئاشتی" لەدایك بووی زەینَكی داهێنەر وبەرهەمی بیری ئازادە.

ئێمە گروپێكی ئێرانی  موهاجیر, دور خستراوە وپەنابەرین  كە نارازی رەوشی ئێستاین و خوازیاری گۆڕان وگۆڕان كارین ,ودەستی یارمەتی وگرینگی پێدان رەت ناكەینەوە .


"لێكۆڵەڕانی ئاشتی"شێوازی تایبەت به خۆی بۆ جێبەجێكردن وبڵاو كردنەوەی فكرەكانی هەڵبژاردوە و ئامانجی ئەوە یە ئازاری خۆی و كە سانی وەك خۆی لەگەل خەڵكی جیهان ڕولەڕو بكات و راستەو خۆ پەیوەندیان لەگەڵ بگرێت ولەگەلیان باس بكات.
بۆوتنەوی دوبارەی زولِم لێكراوی ,ناعەدالەتی جیهان لەژێر پێ تێدەپەرێنێت وبە دوای ئەشق ,برادەرایەتی ,خۆشەویستی سوڵح,ئارامش و ئەمنیەت دەگەرێت.

نامەیەك لەگروپی"لێكۆڵەڕانی ئاشتی"بەجیهانیان:

 لە جیهانێكدا كە بیری ئازاد ی فكرو ئازادی رادەبڕین، مافی هەڵبژاردن وجۆری پۆشاك، زمان وئاین لە سەرەكی ترین مافەكانی مرۆڤن، ئێرانیەكان بۆ زیندو كردنەوەی مافه لەدەستچوەكان و پێشێل كراویان  لە حاڵی دانی بەهایەكی قورس و تاقەت پڕۆكێنن. سووكایەتی، هەرەشە و تۆقاندن، لێدان، دەستگیر كردن  و دادگاییكردنی نایاسایی، زیندان و ئەشكەنجە، دور خستنەوە و گۆشەگیركردن، دەرەنجام لەسێدارەدان، دەستكەوتی ئازادیخوازی وبەئازاد بیركردنەوەی خەڵكێكە كە ئەگەر  نسبەت بە نەتەوەكان ومیلەتەكان و نیشتمانەكانی تری جیهان سەروتر نەبێت، بە هۆی رابردوی مێژوویی‌و كلتوری خوی كەمتر نەبوە ونەدەبوایە بەم جۆرە ببنە ئامانجی زولم وناعەدالەتی  .
"لێكۆڵەڕانی ئاشتی" گروپێكی سەربەخۆیە كە خۆی بە نوێنەری بەشێك لەو كۆمەڵگە زوڵم لێكراو و بێ پەنای ئێرانی دادەنێت.  ئەو ئێرانیانەی كە بۆ بەدەستهێنانی ئازادی، ئەمنیەت و ئارامش، سولح وهاوریەتی، نیشتمانیان بەجێهێشتووە و بە دوور لە ماڵ وحال و بنەماڵە و هاوڕێیانیان، بە دوور لە خزم و بیرەوەرییەكانیان لە جیهاندا وەك پەنابەر بڵاوبونە تەوە.

كەسانێك توانیویانە  نیشتەجێ بن، هەندێكی تر ئیقامەتیان وەرگرتووە، گروپێكی تر سەرگەردان و رێژەیەكی تر لەگەل ئامانجەكانیان هێشتا لە سەفەركردن دان.

سیاسەت لەگەل ئەوان گرێدراوە  بەڵام رەنگە زۆربەیان سیاسی نەبن، گرنگتر لە هەمو شتێك سیاسەت وانان یاساكانیان بەچاودا دەدەنەوە ورێگاكان سەخت تر دەكەن  لە ئاكامدا رۆژگاریش لەگەلیان ناسازێت وخراپەیان لەگەل دەكات .

گروپی "لێكۆڵەڕانی ئاشتی" دەیەوێت لە جووڵەیەكی نوێ ولەجۆری خۆی بێ وێنەدا ، سەرنجی گرینگترین بەشی سەروی زەوی سەبارەت بە ئەو زوڵمانەی كە لە ئێرانیە كان دەكرێت رابكێشێت وئەوە هەمان پرۆگرامی ئێمە,گەشتكردن بە پێ بە دەوری جیهان دایە.ئێمە بەنیازین شار بە شار و وڵات بە وڵات گەشت بكەین و راستەوخۆ لەگەل خەڵكی وڵاتە جۆراوجۆرەكانی جیهاندا قسە بكەین و پەیامی خۆمانیان پێ رابگەیەنین، هەر وڵات و نەتەوەیەك لە هەر زمان و پێست‌و ئاین و كلتورێكدا بێت گرنگ ئەوەیە گوێمان لێبگرن و پەیامەكەمان وەربگرن، دەمانەوێ لە نزیكەوە بیانبینین و پەیوەندییەكی ئینسانی پێك بێنین ولە حالمان ئاگاداریان كەینەوە.
كەمترین چاوەڕوانیمان لە حكومەت و دەوڵەتەكان و یاساكانیان ئەوەیە كە ئیجازەمان پێبدەن لە وڵاتەژێردەسەڵاتیان تێپەڕ بین. لە رێكخراوە  ناحكومیەكان داوادەكەین پشتیوانیمان بكەن و لە كۆتاییدا داوا لە خەڵك دەكەین كە گوێگری  قسەی دڵمان بن، ئێمەیان خۆش بوێت، بەرەوپیلمان بێن و بە زەردەخەنەیەكی میهرەبانانە روانەمان بكەن.

لەم سەفەرە دوور و درێژ و دژوارو لەوانەیە مەترسی دار، ئێمە سێ ئامانجمان هەیە:

1- پەیام هینەری سولح، ئازادی وئەشق بۆ هەموو خەڵكی جیهان لە بەرامبەر ناوزڕاندنی خەڵكی ئێران بە هۆی دەسەڵاتی دیكتاتۆری كە پشتیوانی لە تیرۆر و توندوتیژی دەكات.

2- گەیاندنی دەنگی ناڕەزایەتی  میلیۆنەها كەسی ئێرانی لە بەرامبەر شێوەی خۆڕاگریان بۆ ئازادی رادەربڕین و بیری ئازاد و سەركوتی ئازادیخوازی ئەو خەڵكە لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە.

3- ئاڵۆگوڕی فەرهەنگی و ناسینی نەتەوەكان، وڵاتان لە هەررەگەز و ئاین و پێست و زمانێكدابێت.

هەروەها بە هۆی ئەركی پیشەییمان، لەو سەفەرەماندا دەست دەكەین بە نووسینی كتێب و وێنەگرتن و بەتایبەتی نووسینی سەفەرنامەكەمان.

چاوپێكەوتن و تێپەڕبوون بە (80) وڵاتی جیهان و سەدان شار و لادێ لە بەرنامەكەماندایە وهەر ئەو رێگایانەی كە دەریای تێدەكەوێ یان تۆزێ دژوارە بە ناچار بە كەرەسە دەپەڕینەوە، ئەگینا هەموو سەفەرەكەمان بە پێ دەبێت.

ئەوسەفەرە بێ وەستان وبە كەمترین ئیمكانات و مەسرەف بەرێوە دەچێت وهیچ جۆرە بەرداشتی سیاسی پێوە دیار نابێت. پێشوازی لە هەموو پاڵپشتیەكی مرۆڤدۆستانە و راستگۆیانە دەكەین و هیچ جۆرە دۆخێكی سەپێنەر یان سەپێنراو پەسەند ناكەین.

هیوادارین سەفەرێكی سەرنجڕاكێش، وروژێنەر، پڕئەزموون چاوەڕێمان بكات و بتوانێت سووچێك لە ئارەزوو و ئاواتی میلیۆنەهاكەس بە ئەنجام بگەیەنێت كە چاوەڕێی ئازادی و خۆشەویستین بۆ ژیان و ئاشتی.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر