۱۳۹۰ شهریور ۱۷, پنجشنبه

هۆنراوەیەك:

مێژووی مەرگ‌و پەژارەیە.

رۆژژمێری سەر مێزەكە
بدڕێنە‌و یەك بە یەكی پەڕەكانی
بخەرە ناو ئاگردانەكان.

دەبێ قەڵەم بە دەستەوە بگرین
مێژوویەكی نوێ بنووسین
پێویستە لە خۆمان دەرباز بین‌و بڕۆین
بەرەو پیریی چارەنووس.

ئازاری هەموو پەڕەكانی ئەم رۆژژمێرە
رۆژی درۆ ‌و خەمبارییە
مێژووی ئێمە‌و هەبوونمان
لە دەستی من‌و تۆدایە.

ئەو شتانەی بە سەرماندا تێپەڕ بوو
وەك وابێ لە مێژووی ئێمەدا نەبووە‌و نیە
دەسپێكی ئێمە‌و تەمەنی زەوی
لەگەڵا خوڵقاندنی جیهاندا یەك شتە.

تا كەی بیر لە پەرجۆ بكەین
تا كەی چاوەڕێی رووداوێك بین
تۆ بە سەر پشتی چارەنووسدا سواری
تۆز‌و خوڵی رووداوەكان لە شوێن پێدا بەجێماوە.
تا كەی لە زوڵم‌و نەزانیدا ون بین؟
تاكەی سیحرمان لێبكەن‌و چۆك دابدەین؟
خوا پێویستی بە نەزری تۆ ‌و نیازی من نیە.

رۆژژمێری ئازار‌و جیاكردنەوە
ئێمەی بردەوە بۆ چاخی بەردین
ئەم نەتەوەیە كە لە خۆیدا ون بووە،
بە هۆی ناخی تۆ هەرەسی هێنا

نامۆبوونی ئەم رۆژژمێرە كۆنەیە
دووپاتبوونەوەی مێژووی خەمە
بێ سەرەتا‌و بێكۆتایی
مەڵێ شرۆڤەی حاڵ‌و دۆخمانە

دەبێ جیهان بە شێوەی نوێ ببینین
بڕۆین‌و بگەینە داهاتوو
بۆ دەسپێكێكی سەر لە نوێ
نابێ چاوەڕوانی بكەین

با متمانە بە دەستی یەكتر بكەین‌و
سەر لە نوێ قەڵەم بە دەستەوە بگرین
دیسانەوە  بنووسین ‌و شتە نامۆكان بیسڕینەوە
سەرتا هەنگاو بە هەنگاو

مێرژووی مەرگ‌و پەژارەیە
ئەمە مێژووی كۆنی خەمە
دۆزەخ یان بەهەشت
بە بێ ترس ژیان بنووسینەوە.


لەگەل رێزماندا:

"لێكۆڵەڕانی ئاشتی"

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر