۱۳۹۰ شهریور ۲۳, چهارشنبه

مەڕامنامە



پێناسە:

گروپی "لێكۆڵەرانی ئاشتی"پەیام هێنەری سوڵح , ئازادی وهاورێیەتیە.

1- "لێكۆڵەرانی ئاشتی" گروپێكەلەپەناخوازانی ئێرانی كەبە پشت بەستن بە ئەسڵی بڕگەی سێزدەهەمی
جارنامەی مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەەیەكگرتوەكان* نیازی سەفەركردنی بەپێ هەیە بەدەوری دنیادا.

- گروپی"لێكۆڵەرانی ئاشتی"نیازی نیشتەجێبوون یا وەرگرتنی پەنابەرێتی لەهیچ وڵاتێك نیە.

ئامانجەكان:

2- ئەوسەفەرەسەمبۆلیكە بەوئامانجانەرێكدەخرێت وبەرێوەدەچێت:

- گورین وچاكسازی لەیاساكانی فەرمانگەی كۆچ بەران لەهەموجیهان بەمەبەستی ئاسانكاری وپەلە كردن لەڕاپەڕاندنی دۆسیەی ئەو پەنابەرە ئێرانیانەی كەداخوازی پەنابەرێتی یان كردوە , ڕاگرتنی ناردنەوەی بەزۆری(دیپۆرت) پەنابەرانی ئێرانی  بەهەر بەهانەو پێناسەیەك لەلایان وڵاتانەوەبێت.

- نارەزایەتی  رەوشی زاڵ بەسەر خەڵكی ئێران دالەسەر مەحكوم كردنی:
سەركوت وتوندوتیژی بەرانبەر خەَك , شكەنجەی دەرونی وجستەیی بەرامبەر بەزیندانیان , قەدەغەكردنی چالاكی سیاسی , نەبونی ئازادی بەیان ومیدیای ئازاد , سێدارە وسەنگەسار , قەدەغەكردن وبەرتەسك كردنی چالاكیە نەتەویی وئایینیەكان , هەلاواردن دژی ژنان وهەرجۆرەیاسایەكی تری هەلاواردن.



- بانگهێشتی جیهانیان بە:ئازادی ویەكسانی , سولح وخۆپاراستن لەشەروتوندوتیژی – پاراستنی مافی مرۆڤ وئاژەل – بەرگری لەسروشت – خۆشەویستی ومیهرەبانی.


بەرنامەكان

3- گروپی "لێكۆڵەرانی ئاشتی"نیازی هەیە دوای وەرگرتنی ئیجازەی پێویست لە وڵاتان , رێكخراوەكان وكۆمەڵگای نێونەتەوەیی بۆچونەناوەودەرچون لەوڵاتان , شاربەشار ووڵات بەولات بەپی تێدەپەرێنێت ولەورێگایەداخەریكی ئەوچالاكیانەبێت كە لە خوارەوە ئاماژەیان پێكراوە:



- بڵاوكردنەوەوگەیاندنی گرفتی بژێوی,حقوقی وتاكەكەسی پەناخوازانی ئێرانی لەسەراسەری جیهان.
- ناساندنی كلتورورەسەنی ئێرانی بەخەڵكی جیهان ولەبەرام بەریش دا ناسینی كلتور ورەسەنی نەتەوەكانی تری جیهان.
- وێنەوفیلم گرتن , راپۆرت نوسین , سەفەرنامەنوسین.
- بەشەداری كردن لە هەمو كەمپینێكی پەیوەندی داربەئامانجەكانی گروپ.
- بەشداری كردن لە كۆر كوبونەوەكان سیمینارەكان وكۆنفرانسەكانی ئێرانیان لەهەمو جیهان كەپەیوەندی دارن بەئامانجەكانی گروپ.

رێگا وجۆری رۆیشتن

4- گروپی "لێكۆڵەرانی ئاشتی"دوای دیاری كردنی شوێنی دەستپێكردنی سەفەر ,سەفەری خۆی بەومەرجانەی كەلەژێرەوە هاتون  ولەو رێگایانەی كەدیاری كراون دەستپێدەكات:

- سەفەر بەپێ وبەهەڵگرتنی كەمترین كەل وپەل,بەرۆژوشەوانەش بەوەستان وئیسراحەت دەستپێدەكات
- تەنیا ئەورێگایانەی كەگروپ ناتوانێت بەپێ تێیپەرینێت (بیابان وكوێستانی شاخاوی وبحر)كەڵك لە ئامێری تایبەتی لەبەردەست وەردەگرێت.


رۆیشتن بەسەر80وڵات وسەدان شارلەبرنامەكەماندا جێكراوەتەوەكەلەخوارەوەلەپێنج بڕگەدا هاتون:

1- دەوری ئەورپا: لەرۆژهەلات وباكوری بۆ رۆژئاوا وباشور
2- دەوری رۆژئاوای ئەفریقا:لەباكور بۆ باشور
3- دەوری ئۆقیانوسییە: لەباشوری ئەفریقا بۆ رۆژئاوای نیوزیلەند
4- دەوری ئەمریكا:لەباشور بۆ باكور
5- دەوری ئاسیا :رۆژهەڵاتی ئاسیا بۆئاسیای ناوەراست

رون كردنەوە: بەدلنیایەوە گروپ لەكۆتایی سەفەر دا یادەگیرێتەوەشوێنی دەستپێك یالەحالەتی تایبەت دا
دەگەرێتەوە بۆ ئێران یا لەسوچێك لەو جیهانە پان وبەرینەدا ,  دەگەرێتەوە بۆژیانی ئاسایی خۆی.

مەرجی ئەندامیەت

5- گروپی "لێكۆڵەرانی ئاشتی"گرێدراوی ئازادی خوازان وئازادئەندیشانی جیهانەكە بەدورلەهەر
نژاد, نەتەوە ,زمان ,كلتوروئایینیكە.
ئەندام بوون لەگروپی  "لێكۆڵەرانی ئاشتی "بەسێ شێوازە كەبەجۆری چالاكیەكان بەش دەكرێت:

هاوسەفەر: كەسانێك كەدەیان هەوێت وەكوهاوسەفەر لەگەڵ "لێكۆڵەرانی ئاشتی" سەفەر بكەن دەبێت  لەپەناخوازانی ئێرانی بن كەلەگەل مەرج وئامانجەكانی گروپ ئاشنابن وقەبولیان بێت.  

نوێنەر : هەركەسێك بۆ بەرەوپێشچونی ئامانج وبەرنامەكانی گروپ دەتوانێت لەشوێنی نیشتەجێ بونی خۆی , نوێنەرایەتی "لێكۆڵەرانی ئاشتی" بكات ,بانگەواز , ریكڵام , رێكخستن وبەرنامە سازی لەچالكیە كانی نوێنەران دەبێت.

لایەنگر :هەرتاكێك كەئامانجەكانی گروپی "لێكۆڵەرانی ئاشتی" بەئامانجی خۆی بزانێت وەكولایەنگری گروپ بەئەژماردێت جا لەهەرنژادونەتەوە وزمان وئاین ولەهەرتەمەنێك دابێت وبەوشێوازانەكەلەخوارەوە هاتون دەتوانن پشتگیری ئامانجەكانی گروپ بكەن:

- ئیمزاكردنی لاپەڕەی پتیشن بۆپشتیوانی كردن لەگروپ لەسەرئەنتەرنێت
- ئیمزاكردنی  تومارلەسەر ئالای تابەتی گروپ
- پێشوازی وبەریكردنی گروپ لەشار ورێگاكانی سەفەر
- دابین كردنی پێداویستەكانی ئەندامانی گروپ وەكو جل وبەرگ , خواردەمەنی , پێداویستی
تەندروستی و دەرمانی پێویست لەرێگای سەفەردا

پشتیوانی مالی

6- ئەوبەشەلەمەرامنامەبەهۆی هەبونی حەساسیەت وپێناسەی تایبەت وشیوازی جیاوازوئیجرایی خۆی دواتر بڵاودەكرێتەوە

ئەومەرامنامەیەلە(6) بڕگە پێك هاتوە بەمەبەستی ناساندنی گروپی"لێكۆڵەرانی ئاشتی "

ئەسڵی بڕگەی سێزدەهەمی جارنامەی مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەەیەكگرتوەكان:
هەركەسەێك مافی هەیە لەناو هەر وڵاتێكدا بەئازادی هاتوچۆ بكات وشوێنی نیشتەجێبوونی خۆی هەڵبژێت.



هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر