۱۳۹۰ شهریور ۱۷, پنجشنبه

مرۆڤی پەنابەر‌و مافەكانی:


بنەمای سێنزەهەم لە بڵاوكراوەی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی دەڵێت:
"هەر كەسێك مافی هەیە لە ناو هەر وڵاتێكدا بە ئازادی هاتۆچوو بكات‌و شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی هەڵبژێرێت."

كاتێك ئەم بنەمایە بووەتە بەشێك لە پێویستیەكانی مافی مرۆڤ ، هەروەها لە لایەن وڵاتان‌و حكومەتەكانی جیهانەوە پەسەند كراوە‌و پاڵپشتی لێدەكرێت، دەتوانین ئومێدەوار بین بەرامبەر بە داهاتووی جیهان، بەڵام لە كاتی لێكدانەوە‌و ناساندنی  مەفهومی واتاداری تێدایە كە روبەڕوی هەندێ ناكۆكی زۆر دەبینەوە بە پێی یاسا باوەكانی پەنابەرێتی‌و نیشتەجێبوون لەو وڵاتانە‌و حكومەتەكانیان.
لە حاڵێكدا دوایین بنەما لە بنەما سیانەكەی بڵاوكراوەی مافی مرۆڤ بە راشكاوی جەخت لە سەر ئەوە دەكاتەوە كە:
هیچ كام لە رێساكانی راگەیەنراوی ئامادەكراو نابێ بە شێوەیەك لێك بدرێتەوە كە مافێك بۆ دەوڵەت یان كۆمەڵەیەك یان تاكەكەسێك بێت كە بەو هۆیەوە بتوانن هەر كام لەو ماف ‌و ئازادییە تۆماركراوانە لەم راگەیەنراوەدا لەناو بچێت  یان لەو رێگایەدا چالاكییەك بكەن.
لێكدانەوەی  هاتۆچووی بە ئازادی‌و هەڵبژاردنی شوێنی نیشتەجێبوون زۆر ساكارە‌و هەموو كەس لێی تێدەگات‌و پێویست بە لێكدانەوە‌و شیكردنەوەیەكی تایبەت نیە، هیچ سنورێكی بۆ لەبەرچاو نەگیراوە‌و هیچ چوارچێوەیەكیش بە دەوریدا دانەخراوە. كەواتە بۆچی هەزاران هەزار پەنابەر لە شوێنە جیاجیاكانی جیهاندا بێ وەڵام ماونەتەوە‌و یەكلا نەكراونەتەوە‌و لە بارودۆخێكی نادیار‌و ئاڵۆزدا ماونەتەوە، بە نائومێدییەوە چاوەڕێی وەرگرتنی ئیقامەت دەكەن لەو وڵاتەدا كە پەنایان بۆ بردووە، بە بێ داهاتوویەكی روون ژیان بە سەر دەبەن.
نیشتەجێبوون یان  بە هاوڵاتیبوون یان وەرگرتنی پێناسەیەكی ئەو وڵاتە بەشێكە لەو مافەی كە لە یاسا نێودەوڵەتیەكەدا دانراوە‌و دەبێ بە ئاسانی‌و بە زووترین كات‌و بە رێزەوە پێی بدرێت، نەك بۆ وەرگرتنی  مافەكانی خۆی سواڵی بكات‌و بە گرنگترین داواكارییەكانی شرۆڤە بكرێت‌و هیچی پێنەدرێت.

ئاماژە بە بنەمای چواردەهەم دەدەین (كە خاڵێك لەبەرچاو دەگرێت بۆ داواكاری پەنارێتی):
-هەر كەسێك مافی هەیە لە بەرامبەر ئەشكەنجە‌و لە ژێرچاودێری‌و ئازاری وڵاتەكە دا، لە وڵاتانی تردابەشوێن پەناگاهێك بێت و پەنارێتی وەربگرێت.
-لەو بوارانەدا كە بەدواداچوون لە راستیدا بە تاوانی گشتی‌و ناسیاسی یان رەفتاری دژ بە بنەمای نێودەوڵەتی‌و مەبەستە نێودەوڵەتیەكان بێت، ناكرێ لەم مافە كەڵك وەربگیردرێت.
بۆ پیاڕاگەیشتن‌و جێبەجێكردنی یاسایی بە مەبەستی قبوڵكردن یان قبوڵنەكردنی دواكاری پەنارێتی پەنابەران رێسایەكی سادە خراوەتەڕوو كە ئاڵۆز نیە‌و ناتوانێ ببێتە رێگر لەبەردەم بەفێڕۆدانی جێبەجێكارانی ئەم كارە.
كەسێكی پەنابەر زۆرجار بە گشتی پردەكانی پشت سەری رووخاوە، ئومێد‌و پاڵنەرەكانی بۆ ژیان كەمڕەنگ بووەتەوە یان بە تەواوی لەناو چووە‌و بە دوای دەرفەتێكی نوێدایە كە چێژ لە ژیان وەربگرێت‌و بتوانێ لە كارەكانیدا سەركەوتوو بێت. دووری لە بنەماڵە‌و خێزان، دووركەوتنەوە لە خزم‌و دۆست‌و ناسراوەكان، دووركەوتنەوە لە بیرەوەریەكان‌و خۆشیەكانی ژیان كارێكی ئاسان نیە، بەڵكو دڵتەنگی‌و دژواری بەدواوەیەتی. كەسێكی پەنابەر بۆ دڵخۆشی‌و گەشت‌و سەیران بڕیاری دووركەوتنەوەی نەداوە‌و ئامادە نیە بە رێگایەكدا بڕوات كە نادیارو تاقەت پڕۆكێنە. لە بارودۆخێكی نەگونجاودا هەنگاو دەنێت‌و پێویستی بە یارمەتییە.
گێڕانەوەی بارودۆخ‌و داواكاری‌و مافی مرۆڤی كەسی پەنابەر بەشێكە لە ئامانجی سەفەرەكەمان كە مەبەستمانە باسی لە سەر بكەین‌و لە رێگای جێبەجێكردنی یاساكانی ئێستا، رێگاچارە‌و ئاسانكاری بدۆزینەوە.
گروپەكەمان نایەوێ لە هیچ وڵاتێك بە مەبەستی مانەوە بمێنێتەوە‌و لە هیچ وڵاتێك داوای پەنابەرێتی ناكات‌و لە بەرنامەشماندا نەگونجاوە، تەنها دەمانەوێت بە تێپەڕبوون بە ناو وڵاتان‌و پەیوەندی كردن بە خەڵك‌و راگەیاندنەكان باسی دەرد‌و ئازارەكانمان بكەین، دەستی هاوڕێیەتی‌و پێكەوەبوونی هەموو نەتەوەكانی جیهان دەگوشین‌و خوازیاری یارمەتین بۆ ئەو كەسانەی كە لە جیهاندا پێویستیان بە مرۆڤەكانە.
چاوەڕیمان بن‌و پێشوازیمان لێبكەن، بە خۆشەویستی‌و یەكدڵی روانەمان بكەن.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر